پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق
فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا دیسان بنکە و حەشارگەکانی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە (پەکەکە)ـیان لە باکووری ئێراق بۆردومان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی لە ئانکاراوە؛ وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بنکە و مەتەرێزی ئەندامانی پەکەکەی لە چیاکانی باکووری ئێراق کەوتۆتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا و زەبرو ز یانێکی قورس لە هێز و کەرەستە جەنیگییەکانیان کەوتووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا چوار جار باکووری ئێراقیان بۆدرمان کردووە. ئە و پەلامارانە بەرەوام بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی دەوڵەتی ئێراق بۆتەوە.
پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ Suruç ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتری. بە پێی ڕیژە و ئاماری بڵاو کراوە لەم ماوەیەدا، لانیکەم حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە و حەوتسەد هێزی ئەمنیی تورکیا کوژراون.