ئەمڕۆ رۆژی ژینگە لە هەرێمی کوردستانە
شه‌وکه‌ت قادر وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه رایگەیاند، ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رده‌م پیسبوندایه، له ئێستاشدا نزیکه‌ی 200 پاڵاوگه‌ی نایاسایی له هه‌رێمی کوردستان بونیان هه‌یه.
هەندرێن شێخ راغب، وتەبێژى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان بە خه‌ندان-ی راگەیاند، ژینگەى هەرێمى کوردستان بەسەرجەم ره‌گه‌زه‌کانی ئاو و خاک و هەوا لەبەردەم مەترسى پیس بوندایە، ئوتومبێل کێشه‌یه‌کی گەورەیە بۆ سەر ژینگەى کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێى دوایین ئامار بەبێ ئوتۆمبێلەکانى وەزارەتى پێشمەرگە و ناوخۆ، یەک ملیۆن و 700 هەزار ئوتۆمبێل لەکوردستان هەن و کارده‌که‌ن، رۆژانەش شملیۆن لیتر بەنزین به‌رکارده‌هێنرێت.
هەندرێن شێخ راغب وتیشى، کێشه‌یه‌کی دیکەی ژینگه‌ی کوردستان مۆلیده ئه‌هلیه‌کانه که بۆ دابینکردنى کارەبا نزیکەى پێنج هەزار موەلیدە لە شارەکانى هەرێم بەگازوایل کاردەکەن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، نزیکه‌ی 200 پاڵاوگەى نایاسایی له هه‌رێمی کوردستان هه‌ن که هۆکارێکی سه‌ره‌کین بۆ پیسبونی ژینگه و دوکەلێکى زۆر دەکەن، فلتەرى ژینگەییان نیە و بەشێوەى زانستى کارناکەن.