ڕەزامەندی پارتی دیمۆکرات لەگەڵ دیاریکردنیی جێگری دووهەم بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
گوتە بێژی فەرمی پارتی دیمۆکرات، ڕەزامەندی ئەم پارتە لەگەڵ پێشنیاری یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ دیاریکرانیی جێگریی دووهەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێسەوە ،مەحموود موحەممەد لەبارەی ناکۆکییەکانی ئەمدواییەی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر پۆستی جێگری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی وتوویژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی ڕووداو، گوتی کە پارتی دیمۆکرات لەگەڵ پێشنیاری یەکێتی لەبارەی دیاریکرانی پۆستێکی جێگری دووهەم بۆ ئەم پۆستە ڕەزامەندی دەربڕیوە.
گوتەبێژی فەرمی پارتی گوتیشی کەئەم مەسەلەیە لە دانیشتنی نێوماڵیی پارتی بە ئامادەبوونی نچیروان بارزانی بەربژاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و مەسروربارزانی بەربژاری پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کەوتە بەر باس و لێکدانەوە و پارتی بە شێوەی فەرمی لەگەڵ ئەم کردەیە ڕەزامەندی دەربڕیوە.
ئەو جەختیکرد کە دەرفەتێکی کەم بۆ پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی تازەی هەریمی کوردستان ماوەتەوە و پێویستە کە یەکێتی و گۆڕان یش بۆ ڕێککەوتن لەم بوارە و خێرایی دان بە پرۆسەی پێکهاتنی دەوڵەتی هەنگاو هەڵبگرن. پارتی وەکوو براوەی سەرەکی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم،پۆستی سەرۆکایەتی و سەرۆک وەزیرانی هەریمی لە دەست دایەو بەرلەمەیش لەگەڵ گۆڕان لە سەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکایەتی هەرێم، بەڕێککەوتن گەیشتبوون؛ بەڵام یەکێتی پێداگری کردووە لە سەر وەرگرتنی ئەم پۆستە و پێشنیاری داوە پۆستێکی جێگری دووهەمیش بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت کە ئەم پێشنیارەیش ناڕەزامەندیی تووندی گۆڕانی بە دواوە بووە و ئەم ناکۆکیانە بوونەتە هۆی ڕاوەستانی دانووستانەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی تازەی هەرێم.