کەمکردنی رادەی کۆچی شارومەندانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ وڵاتانی بیانی
سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆچبەریی و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان(لوتکە) ڕایگەیاند کە لەچەند مانگی ڕابردوودا ڕادەی کۆچی شارومەندانی هەرێم بۆ وڵاتانی بیانی کەمی کردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، دیاردەی کۆچی شارومەندان و بەتایبەت گەنجانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی بیانی لەساڵانی ڕابردووداو بە هەڵایسانی شەڕی داعش و قەیرانی ئابوری و بێکاری لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردو بەرپرسان و کەسایەتییەکانی هەرێم لەمەڕ شوێنهاتەکانی ئەو دیاردەو شوێنهاتی لەدەستدانی هێز و سەرمایەی مرۆیی هەرێم وشدارییان دەدا، "ئاری جەلال" لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی "ئێس. ئێن. ئێن" ڕایگەیاند کە ئەو دیاردەیە لەچەند مانگی ڕابردوودا کەمی کردووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆچبەریی و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان(لوتکە) وتی کە ئەو ڕەوتە هێشتا هەر بەردەوامە، بەڵام لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو تەواو کەمی کردووەو هۆ وهەگەرەکانیشی دەگەڕێتەوە بۆ باشتربوونی ڕەوشی ئابوری و ئاسودەیی لەهەرێم و هەروەها داخرانی سنورەکان و ڕەچاوکرانی یاساوڕێسای سەخت و توند بۆ کۆچبەریی وپەناخوازان.