پێداگری یەکێتی نیشتمانی و تورکیا لە سەر پتەوتر کردنی پێوەندیی دوولایەنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361173-پێداگری_یەکێتی_نیشتمانی_و_تورکیا_لە_سەر_پتەوتر_کردنی_پێوەندیی_دوولایەنە
لە دیداری جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی یەکێتی (خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی) و سەرکۆنسولی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، جەخت کرا لە سەر پتەوتر کردن و پەرە پێدانی زیاتری هاوکاریی دوولایەنە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2019 07:35 Asia/Tehran
  • پێداگری یەکێتی نیشتمانی و تورکیا لە سەر پتەوتر کردنی پێوەندیی دوولایەنە

لە دیداری جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی یەکێتی (خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی) و سەرکۆنسولی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، جەخت کرا لە سەر پتەوتر کردن و پەرە پێدانی زیاتری هاوکاریی دوولایەنە.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (یەکێتی) ؛ ڕۆژی شەمە ٣١ی خاکەلێوە/٢١ی ئاپریل، "کۆسرەت ڕەسوڵ" لە شاری سلێمانی چاوی بە "هاکان کاراچای"  کەوت.

لەو دیدار و چاوپێکەوتنەدا دوولایەن جەختیان کرد لە سەر پێویستی پەرە سەندن و پتەوتر کرانی پێوەندیی دوولایەنە و  هاوکاری  و هەواهەنگیی نێوان خۆیان و دەستیان دایە لێکدانەوەی دواین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و هەروەها مەسەلەی وتووێژەکانی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە هەرێم. هەروەها لەو دیدارەدا جێگری یەکەمی یەکێتی، پلان و بەرنامەکانی یەکێتی بۆ دەوڵەتی نوێی هەرێم شی کردەوە.

"کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی" وتی کە  یەکێتی خوازیاری بەشداریی لێبڕاوانەی هەموو لایەنەکان و ڕەوتەکانی هەرێم لە دەوڵەت و خزمەت کردن بە شاروومەندان بووە و لە وتووێژەکانی پێکهێنانی دەوڵەتیش لە سەر ئەم مەسەلە جەختی کردووە.

هەروەها پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پتەوتر کردنەوەی ئەو پێوەندییانە بە پێی یاسای بنەرەتیی ئێراق و تەبایی و یەکگرتنەوە، وەکوو بەشێکی دیکەی وتووێژەکانی ئەو دیدارە ڕاگەیەندراوە.