نەچیروان بارزانی و موحەمەد حەلبووسی پەیوەندیەکانی هەولێر بەغدایان لێک دایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361323-نەچیروان_بارزانی_و_موحەمەد_حەلبووسی_پەیوەندیەکانی_هەولێر_بەغدایان_لێک_دایەوە
موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی نوێنەرانی ئێراق لە درێژەی دیداری لە گەڵ کاربەدەستانی سیاسی هەرێمی کوردستان لە سەفەر بۆ هەولێر لە گەڵ نەچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دیدار و وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2019 12:58 Asia/Tehran
  • نەچیروان بارزانی و موحەمەد حەلبووسی  پەیوەندیەکانی  هەولێر بەغدایان  لێک دایەوە

موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی نوێنەرانی ئێراق لە درێژەی دیداری لە گەڵ کاربەدەستانی سیاسی هەرێمی کوردستان لە سەفەر بۆ هەولێر لە گەڵ نەچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دیدار و وتووێژی کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی  پەرلەمانی  نوێنەرانی  ئێراق لە درێژەی  دیداریدا  لە گەڵ کاربەدەستانی سیاسی هەرێمی کوردستان لە سەفەری بۆ هەولێر لە گەڵ بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێم  دیدار و وتووێژی کرد . لەو ددیارەدا  کە سەرلە بەیانی  ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوە چوو  پەیوەندی نێوان  دەوڵەتی هەرێم و دەوڵەتی ناوەندی  ئێراق  و درێژەی وتووێژەکانی  نێوان لایەنەکان  لە پێناو  چارەسەری کێشەکان  سەرەکیترین تەوەری وتووێژەکان بوو .   حەلبووسی و بارزانی  جەختیان کرد لەسەر  پێویستی  هاوکاری و هاوئاهەنگی  نێوان هەموو  دامەزراوەکانی  دەوڵەتی بۆ بنیاتنانەوە  و ئاوادانکردنەوەی  ناوچە زیان دیتووەکان  لە شەڕی داعش . دۆخی  ئاوارە ئێراقیەکان لە کەمپەکانی جێگیر  لە هەرێمی کوردستانیش یەکێکی  دیکە  لە پرسەکانی وتوێژ  بوو  و لایەنەکان جەختیان کرد لەسەر  پوێستی   درێژەی هاوکاریەکان  و یارمەتیەکانی  دەوڵەتی ناوەندی  و کۆمەڵگای جیهانی  بە ئەوان  بە ئامانجی  بوار خۆش کردن بو گەڕانەەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە  حەلبووسی  و بارزانی  هەروەها دوایین  ڕووداوەکانی  ناوچە  و پێشکەوتن  لە وتووێژەکانی  هەولێر بەغدای  لە پێناو چارەسەری کێشەکانی  نێوان دوو لیاەن  لێکدایەوە . سەرۆکی  پەرلەمانی  نوێنەرانی  ئێراق  ڕۆژی  دووشەمە  لە هەولێر  لە گەڵ مەسعود بارزانی  ڕێبەری  پارتی  دیموکراتی  کوردستانیش  دیدار و وتووێژی کرد .