ژمارێک کوردی مه‌خموور که‌وتنه ده‌ستی داعش
به‌رپرسی لقی قه‌ره‌چۆغی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ژماره‌یێک ھاووڵاتیی کوردی قه‌زای مه‌خموور له چیای قه‌ره‌چۆغ کهوتوونەته ده‌ستی چه‌کدارانی داعشه‌وه.
کرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لقی قه‌ره‌چۆغی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "ژمارێک ھاووڵاتیی سه‌نته‌ری قه‌زای مه‌خموور لە کاتی تێپەڕین لە چیای قه‌ره‌چۆغی نزیک شارۆچکه‌ی مه‌خموور که‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی چه‌کدارانی داعشه‌وه."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "به پێی زانیارییه‌کانی ئێمه، چه‌کدارانی داعش داوای ناسنامه‌یان له ڕفێندراوان کردووه و دواتر ده‌رکه‌وتووه یه‌کێک له ھاووڵاتییانی کورد پێناسەی ئاسایشی یه‌کێتیی پێ بووه و له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیر کراوه و چاره‌نووسی دیار نییه."
به‌رپرسی لقی قه‌ره‌چۆغی پارتی هەروەها وتی: "چه‌کدارنی داعش له چیای قه‌ره‌چۆغ و ده‌وروبه‌ری قه‌زای مه‌خموور به‌رده‌وام ھاتۆچو ده‌که‌ن و ئه‌و سنووره پڕیه‌تی له چه‌کدارانی داعش و پێشتر ھه‌ر له‌و سنووره کرده‌وه‌ی تیرۆریستییان به‌ڕێوه بردووه و دەتوانین بڵێێن نزیکەی٥٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی ئەو ناوچەیە لە دەستی داعشدایە.
کرمانج عه‌بدوڵڵا ڕوونی کرده‌وه: "ھه‌وڵێک ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سنووره له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه به‌ڕێوه ببرێت، چوونکه ئێستا عێراقیش گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به بێ ھه‌بوونی ھێزی پێشمه‌رگه ناوچه‌که سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نابینێ، ھه‌وڵه‌کان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی کۆتایی به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگریی عێراق له دانوستاندان."