سەفەری شاندی سیاسی بەغدا بو هەولێر بەمەبەستی وتووێژ لەسەر نەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361572-سەفەری_شاندی_سیاسی_بەغدا_بو_هەولێر_بەمەبەستی_وتووێژ_لەسەر_نەوت
وەزیری نەوتی ئێراق باسی سەفەری شاندی سیاسی لەلایەن دەوڵەتی ئەم وڵاتەی کرد بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی وتووێژ لەسەر پرسە نەوتییەکانی نێوان دوولایەن و پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2019ی ئێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2019 12:05 Asia/Tehran
  • سەفەری شاندی سیاسی بەغدا بو هەولێر بەمەبەستی وتووێژ لەسەر نەوت

وەزیری نەوتی ئێراق باسی سەفەری شاندی سیاسی لەلایەن دەوڵەتی ئەم وڵاتەی کرد بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی وتووێژ لەسەر پرسە نەوتییەکانی نێوان دوولایەن و پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2019ی ئێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی  کورد پرێس، سامر عەزبان  وەزیری نەوتی ئێراق، لە وتووێژ لەگەڵ  ڕویتەرز  ڕایگەیاند کە وەزارەتی نەوت هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ پەرەی سەتی پەنجای هەناردەی نەوتی کەرکووک بە کار گرتووە.

ناوبراو وتیشی:  وەزارەتی نەوت بەم زووانە لەگەڵ کاربەدەستانی هاوپێوەند لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە نەوت و پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ساڵی 2019ی ئێراق وتووێژ دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش  بەم زووانە شاندێک لەلایەن  دەوڵەتی ئێراقەوە ، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

سامر غەزبان ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان پێبەندی یاسای بودجەی دووهەزارونۆزدەی ئێراق و ڕێککەوتنەکان  لەگەڵ بەغدا  لەمبارەوە نەبووە و لەحاڵێکدا کە یاسای بودجەی هەرێم ناچار دەکات بە ڕادەست کرانی 205 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا بۆ بەغدا، بەڵام هەرێم تائێستا  ئەم نەوتەی نەداوەتەی  دەوڵەتی ناوەندی .

بەپێی یاسای بودجەی ساڵی دووهەزارو نۆزدەی ئێراق، دانی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان، بەستراوەتەوە بەڕادەست کرانی لە ڕۆژ دا  دووسەدوپەنجا هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن دەوڵەتی هەرێم بۆ دەوڵەتی ناوەندی ئێراق، بەڵام  مافی فەرمانبەران و مووچەبگیرانی هەرێم، پێوەندییەکی   بە ناکۆکی سیاسی هەولێر و بەغدا وڕادەست نەکرانی ئاستی نەوتی دیاریکراو، نیە.