پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361612-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگیەکانی_تورکیا_بۆسەر_باکووری_عێراق
وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا شەوی رابردوو لەسەر توویتەر باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە باکووری عێراق .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2019 03:39 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر باکووری عێراق

وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا شەوی رابردوو لەسەر توویتەر باسی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە باکووری عێراق .

بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی مێھر ، وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا راگەیاند ، حەشارگە و ھەمارەکانی چەک و تەقەمەنیی پەکەکە لە دەڤەری حەفتانیان بۆردومان کردووە . 

 تورکیا لە ساڵانی رابردوودا بە جاران بە بیانوی سەرکوت کردنی  ئەندامانی پەکەکە دەسدرێژی کردووەتەسەر خاکی عێراق . 

 ئەم دەسدرێژیانە رووبەڕوووی کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جیھان بوەتەوە .

پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا بوسەر ناوچە شاخاویەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە کاتی پێشێلکرانی رێککەوتنامەی ئاگر بەسی نێوان پەکەکە لە ژوئیەی ٢٠١٥ وە دەست پپێبووە .