سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ هەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
شەوی رابردوو مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان و له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی باڵاوه پێشوازی لێ‌کرا.
له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هه‌ولێر مه‌ولود چاوش ئۆغڵو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر و بارودۆخی عیراق و ناوچه‌که تاووتوێ ده‌که‌ن.
رۆژی یەکشەممە مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم وه‌زیری ده‌ره‌وه و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتاره تورکمانه‌کان کۆبۆوه.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیشدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم هاوتا عیراقییه‌که‌ی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رایگه‌یاند که رێکاره یاساییه‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه له شاری که‌رکوک ده‌ستپێکردووه.