ڕاوێژکاریی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق دیدار و وتووێژی کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، "مەولود چاووش ئۆغڵوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ "مەسرور بارزانی" ڕاوێژکاری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەولێر دیدار و وتووێژی کرد.
ناوبراو باسی ئامادەیی وڵاتەکەی کرد بۆ یارمەتیدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەرێم وتورکیا لەگشت بوارەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە، بارزانیش ئاماژەی کردە هۆگریی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیادا لەگشت بوارەکانداو وتی: هەرێمی کوردستان وعێراق پێویستی بە داکۆکی ویارمەتیی دراوسێکان هەیە بەتایبەت لەمەڕ بنیات نانەوەو باشترکرانی بارودۆخی ناوچە زیاندیتوەکان لە شەڕ .
شیاوی ئاماژەیە کە مەولود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی ڕابردوو گەیشتە بەغداو لەگەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و وتووێژی کردبوو.