وێرانکرانی مزگەوتی ئاواییەکی هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i361695-وێرانکرانی_مزگەوتی_ئاواییەکی_هەرێمی_کوردستان_لەلایەن_فڕۆکە_جەنگییەکانی_تورکیاوە
لەکاتێکدا کە وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەو وڵاتە، مزگەوتی ئاواییەکی هەرێمیان بەتەواوەتی وێران کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2019 12:53 Asia/Tehran
  • وێرانکرانی مزگەوتی ئاواییەکی هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە

لەکاتێکدا کە وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەو وڵاتە، مزگەوتی ئاواییەکی هەرێمیان بەتەواوەتی وێران کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، کەناڵی "ئێن ئاڕ تی" ڕاپۆری دا کە لەدرێژەی بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە، ئاوایی "کانی مازی" هەڵکەوتوو لە ناوچەی "ئامێدی" سەر بە پارێزگای دەهۆک لەهەرێمی کوردستانیان بە قورسی بۆردومان کردووەو لەئەنجامی ئەو پەلامارە، مزگەوتی گوندەکە بەتەواوەتی وێران بووە.

جارێ هیچ زانیاریەک لەبارەی خەسار و زیانی شیمانەیی دیکەی ئەو پەلامارە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام دانیشتووانی گوندەکە تووشی دڵەڕاوکێ و دڵگرانی بوون و ناچار بوون ماڵ و حاڵیان جێ بێڵن.

ئەو ئاواییە چەندین جار لەلایەن تورکیاوە بۆردومان کراوە بۆیە دانیشتووانی ناچاربوون چۆڵی بکەن و تەنیا لە وەرزی کشت وکاڵداو بۆ ڕاگەیشتن بە کاروباری کشت و کاڵی و زەوی و زارەکانیان دەگەڕێنەوە ئاوایی.

ئەوە لەکاتێکدایە کە مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش سەفەر بۆ بەغداو بەسرە، بۆ وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەولێرەو تائێستا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگرەکەی و مەسرور بارزانی بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دیدار و وتووێژی کردووە.