پێداگری ئەردەن و هەرێمی کوردستان بۆ پەرەی هاوکارییە ئابووریەکان
کۆبوونەوەی بازەرگانی ژووری بازەرگانی و پیشە سازی هەرێمی کوردستان و کۆگەی برایەتی ئەردەن بە مەبەستی پەرەی هاوکاریە دوو لایەنەکان لە هەولێر بەڕێوە چوو .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی کورد پرێس کاناڵی تەلەفیزوینی کوردستانی 24 ڕاپۆڕتی دا کە کۆبوونەوەی ئابووری و بازەرگانی لە شاری هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان بە ئامادە بوونی ژووری بازرەگانی و پیشە سازی هەرێم و کۆگەی برایەتی ئەردەن کە لە کاروباری ئابووری و بازەرگانی چالاکی دەکەن بەڕێوە چوو . بە پێی هەواڵەکان ، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە پەرەی پەیوەندی ئابووری و بازرەگانی لە نێوان ئەردەن و هەرێمی کوردستان بووە و کۆگەی بریاەیتی ئەردەن بە نیازە کە بنکەیەک بۆ چالاکی لە کاروباری بازەرگانی و بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە . هەروەها لایەنی ئەردەنی وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ هاوکاری لە گەڵڵ بازەرگانانی هەرێم خوازیاری دامەزراندنی ئامادە کاری بۆ پەرەی چالاکی و ئامادە بوونی کومپانیاکان و بازەرگانانی ئەردەنی لە هەرێمی بوو . ئەوە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەریش مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی ئەردەنی کردووە و لە لایەن کاربەدەستانی باڵا و شای ئەو وڵاتەوە پێشوازی فەرمی لێ کراوە و دەوترێ کە ناوبراو لە دیداریدا لە گەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە دەستی کردووە بە وتووێژ سەبارەت بە پەرەی پەیوەندی لە نێوان ئەردەن و هەرێم و پرسی هەناردەی نەوت لە ڕێگای بەندەری عەقبەی ئەردەنیش یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی ئەو سەفەرە بووە . ئەو سەفەرە بە هۆِ ئەوەی کە بارزانی خاوەنی هیچ پۆستێکی دەوڵەتی لە ئێراق و هەرێم نیە و هەروەها بەکار نەهێنانی ئاڵای ئێراق لە پاڵ ئاڵای ئەردەن و هەرێمی کوردستان لە ڕێ و ڕەسمی پێشوازی لە ناوبراو ڕەخنەگەلێکی زۆر لە لایەن بڕێک لە کاربەدەستانی دەوەتی ناوەندی ئێراق و نوێنەرانی مەجلسی ئەو وڵاتە ی بەدوواوە بووە .