یەکێتی و پارتی ڕێكکەوتنەکەیان بۆ پێکهێنانی حکومەت واژۆکرد
May 06, 2019 03:18 Asia/Tehran
پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە وەفدی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی رێککەوتنی نێوانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێێ هەرێم واژۆ کرد.
دوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، رێککەوتنی نێوان هەردوو حزب بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی واژۆ کرا.
پێشنیوەرۆی دوێنێ یەکشەممە 5ی ئایاری 2019، وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی سەردانی شاری سلێمانیان کرد و سەرەتا لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ وەفدی باڵای گۆڕان کۆبونەوە.