بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i362007-بۆردومانی_بنکەو_بارەگاکانی_پەکەکە_لە_باکوری_عێراق_لەلایەن_تورکیاوە
هێزی ئاسمانیی تورکیا بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لەباکوری عێراقی بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2019 11:38 Asia/Tehran
  • بۆردومانی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە باکوری عێراق لەلایەن تورکیاوە

هێزی ئاسمانیی تورکیا بنکەو بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) لەباکوری عێراقی بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ، وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی "خواکورک" و"ئاواشین-باسیان" چەند بنکەو هەماری چەکی پەکەکە کرایە ئامانج و بەتەواوەتی لەناو برا.

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا هەروەها جەختی کرد لەسەر درێژەی بەرەوڕووبوونەوەی پەکەکە لەناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە.

تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە ئەنجامدانی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی، بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە باکوری عێراقی کردۆتە ئامانج کە لەگەڵ کاردانەوەی توندی بەغدا بەرەوڕوو بووە.