ئەمریکا دیسانەوە لە هەرێمی کوردستانی ویست پێوەندی خۆی لەگەڵ ئێران دا ببچڕێنێ
ئەمریکا لە درێژەی خۆتێوەردەرانەکانیی لە عێراق، جارێکی تر لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق هاوکاری و پێوەندی سیاسی و ئابووری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ببچڕێنێ
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەواڵدەری بەغدا ئەلیۆمی عێراق ڕۆژی جۆمعە بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لەقاوی دا کە لیژنەی وەزارەتی دەرڤەی ئەمریکا(بە سەرۆکایەتی"دیوید ساتێرفیلد" وەزیریاری دەرەوە لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) لە سەفەری رۆژی ڕابردووی دابۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، لە لایەن مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوە بە کاربەدەستانی ئەم ناوچەیە پەیامی دا کە پێوەندی لەگەڵ ئێران بپچرێنن.
ئەم لیژنەیە لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کوردستانی عێراق لە وان مەسعوود بارزانی ڕیبەری پارتی و هەروەها ڕێبەرانی یەکێتی لە وان کۆسرەت ڕەسوول و قۆباد تالەبانی، پەیامی پۆمپێئۆی لەمبارەوە بەئاگاداری ئەوان گەیاندووە.
لەم پەیامە دا هاتووە کە کوردێن عێراق دەبی هەڵوێستی خۆیان ڕوون و کۆتایی بدەن هاوکاری بازەرگانی و سیاسی لەگەڵ ئێران دا و بێتوو ئەم کارەنەکەن بەرژەوەند و قازانجەکانیان وەبەر زیان و مەترسی دەکەوێت بەتایبەت ئێستا کە ئەمریکا لە هێزی پێشمەرگە پشتگری دراوی وسەربازی دەکات.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها گوتیشی کە ڕێبەرانی کوردی عێراقی ئێستا کارێکی ئەستەمیان لە پێش دایە چوونکا ئێران دەستەڵاتی باڵای هەیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا، کاربەدەستە ئەمریکاییەکان لە چوار چێوەی سیاسەتی یەکلایانەی بایکۆتەکانی نایاسایی دژی گەلی ئێران، چەندین مانگە لە سەفەرەکان و هەروەها پێوەندییەکانی تەلەفوونی خۆی ، کاربەدەستانی بەغدا و هەولێر بۆ پچراندن و یان کەمکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران خستۆتە ژێر گوشار.
ڕێبەرانی عێراق و لە سەروویان دا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران ، بەجاران جەختیان کردووە کە نەیاری بایکۆتە ئابوورییەکانن دژی ئێر گەلان و وڵاتەکەیان وەک بەشێک لە بایکۆتە یەکلایانەکانیی ئەمریکا دژی ئێرن نابێت.
کاربەدەستانی کوردستانی عێراقیش چەندین جار گوتوویانە کەلە پرسی چلۆنایەتی تەعامۆڵ لەگەڵ بایکۆتەکان و دامەزراندنی هاوسەنگیی لە پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا، پەیرەوی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا دان.