پێداگری لەسەر پێویستیی یەک هەڵوێستیی نێوان هەولێر و بەغدا لە کێشە نێودەوڵەتیەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i362267-پێداگری_لەسەر_پێویستیی_یەک_هەڵوێستیی_نێوان_هەولێر_و_بەغدا_لە_کێشە_نێودەوڵەتیەکاندا
راوێژکاری سەرۆکی عێراق جەختی کردەوە ، پێویستە بەغدا و هەولێر لە باری کێشە نێودەوڵەتیەکان و بە تایبەت کێشە و بارگرژیی نێوان ئێران و ئەمریکا ، هەڵوێستی هاوبەش و هاواهەنگیان هەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2019 06:03 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر پێویستیی یەک هەڵوێستیی نێوان هەولێر و بەغدا لە کێشە نێودەوڵەتیەکاندا

راوێژکاری سەرۆکی عێراق جەختی کردەوە ، پێویستە بەغدا و هەولێر لە باری کێشە نێودەوڵەتیەکان و بە تایبەت کێشە و بارگرژیی نێوان ئێران و ئەمریکا ، هەڵوێستی هاوبەش و هاواهەنگیان هەبێ .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان ، سالار مەحموود رایگەیاند هەوڵدان بۆ تێوەنەگلان لە کێشە و ناکۆکیە نێودەوڵەتیەکان و  بەتایبەت کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ، ئەرکی هاوبەشی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە .

راپۆژکاری سەرۆکی عێراق هەروەها جەختی کردەوە دەبێ پێوەندیی هەمەلایەنەی عێراق لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و گەورە هێزە جێهانیەکان وەک دەرفەتێک بۆ بنیاتنانەوە ، ئاوەدانکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە عێراق دەکاربێ و رێگا بگیردرێ لە بوونی ئەم وڵاتە بە گۆڕەپانی کێشە و بارگرژیی دەرەکی .

سالار مەحموود جەختیشی کردەوە : پارت و حزبەکانی هەرێمی کوردستان دەبێ هەڵوێستی هەوبەشیان هەبێ و بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراقیش هەوڵەکانی خۆی بەم ئاڕاستەیەدا دەستپێکردووە و لە چاوپێکەوتنی رابەران و کاربەدەستانی وڵاتانی دیکە ئاماژەی بەم بابەتە گرنگە کردووە .