گۆڕان : یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دیموکراتیک نیە
بە دوای پەسندکرانی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی هەرێم ، ئەندامان و چالاکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەنگاوێکی ناڕازیانەدا سەرکردەکانی ئەم بزووتنەوەیان دایە بەر رەخنە و گازندەی توند .
بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ئێرنا ، ئەندامان و لاگرانی گۆڕان بە رەخنەی توند لە دەنگدانی فراکسیۆنی ئەم بزووتنەوەیە لە پەرلەمان رایانگەیاند ئەندامانی گۆڕان ، ئەم هەنگاوە بە هەڵەیەکی گەورەی ساسیی لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕان و یەکیەتی نیشتمانیی دەزانن . ئەدامانی گۆڕان راشیانگەیاند پەسندکرانی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ، واژۆکرانێکی نادیموکراتیک و بە ئاڕاستەی پاوانخوازییە .
لە بەشێکی دیکەی ئەم رەخنەیەدا هاتووە وشداریی پێویست لەم بارەوە بەسەرکردایەتیی گۆڕان درابوو و هەڕەشە و دەرەنجامەکانی ئەم یاسایەش باسی کرابوو .
بە پێی ئەم راپۆرە ، ئەم هەنگاوە بە دوورە لە پێودانگ و پڕەنسیپەکانی گۆڕان و لانەکردنەوە لەم بابەتە نیشانەی لانەکردنەوەی سەرکردایەتیی لە ویست و داوای ئەندامانی گۆڕانە .
روژی پێنجشەممەی رابردوو یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە 89 دەنگ لە پەرلەمانی کوردستان واژۆ کرا و بەپێی پلان لە ماوەی سێ حەوتەی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێ .
پارتی دیموکرای کوردستانی عێراق نێچیروان بارزانیی کردووەتە بەربژاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم .