ئاوارەبوونی دووبارەی ٨٠٠ خێزانی ئێزدی لە شنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i362403-ئاوارەبوونی_دووبارەی_٨٠٠_خێزانی_ئێزدی_لە_شنگال
بەرپرسی وەڵامدانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر ئاڵۆزیی و کێشە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان هێزە جیاجیاکان لە شنگال، ٨٠٠خێزانی ئێزدی پاش گەڕانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لەو ناوچەیە، جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە کەمپی ئاوارەکان لە هەرێم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2019 12:17 Asia/Tehran
  • ئاوارەبوونی دووبارەی ٨٠٠ خێزانی ئێزدی لە شنگال

بەرپرسی وەڵامدانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر ئاڵۆزیی و کێشە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان هێزە جیاجیاکان لە شنگال، ٨٠٠خێزانی ئێزدی پاش گەڕانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لەو ناوچەیە، جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە کەمپی ئاوارەکان لە هەرێم.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان٢٤؛ دیندار زێباری ڕایگەیاند کە پاش داگیرکرانی شنگال بەدەست داعش زیاتر لە شەش هەزار و ٢٨٤ کوردی ئێزدی لەلایەن ئەو گرووپەوە ڕفێندران و تائێستا سێ هەزار و ٣٧١ کەس لەوان ئازاد کراون.

بەرپرسی وەڵامدانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاپۆرە نێودەوڵەتییەکان، وتی کە حکومەتی هەرێم هەموو ڕێکارە پێویستەکانی ئەنجام داوە بۆ ئازادکرانی دیلە ئێزدیەکان و یارمەتیدانیان لەگەڕانەوەیان بۆ ژیانی ئاسایی و لەلایەکی دیکەوە ژمارێکی زۆر لە ئاوارە مەسیحی، ئێزدی، تورکمان و عەرەبەکان لە کەمپ و ئۆردوگای ئاوارەکانی هەرێم جێگیرکراون و بێ هیچ زەخت وگوشارێک درێژە بە ژیانی خۆیان دەدەن.

ناوبراو وتیشی کە پاش رزگارکرانی شنگال ٨٠٠ خێزانی ئێزدی کەمپەکانی هەرێمیان جێهێشت و گەڕانەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان لە شنگال بەڵام لەبەر بوونی هێزی جیاجیاو کێشەگەلی سەربازی و سیاسی و نەبوونی ئاسایش و ڕاژەکاریی گەیاندن ، جارێکی دیکە هانایان بردۆتە بەر یارمەتیی ئاوارەکان لە هەرێمدا.

ناوبراو پێی داگرت ؛ هەموو ئاوارەکان لەهەرێم لەئازادیی تەواودان و هیچکام لەوان بەتایبەت ئێزدیەکان لەبەر هۆگرییە سیاسییە تایبەتەکان و یان ڕاگەیاندنی داکۆکی لە حکومەتی هەرێم، نەخراونە ژێر گوشار.