سوتێندرانی٤٠٠دۆنم زەویی کشت و کاڵی لە خانەقین لەلایەن داعشەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i362677-سوتێندرانی٤٠٠دۆنم_زەویی_کشت_و_کاڵی_لە_خانەقین_لەلایەن_داعشەوە
دەس و پێوەندیەکانی داعش ئاگریان بەردایە ٤٠٠ دۆنم زەویی کشت وکاڵی لە ناوچە کوردنشینەکانی خانەقین و سوتاندیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2019 11:54 Asia/Tehran
  • سوتێندرانی٤٠٠دۆنم زەویی کشت و کاڵی لە خانەقین لەلایەن داعشەوە

دەس و پێوەندیەکانی داعش ئاگریان بەردایە ٤٠٠ دۆنم زەویی کشت وکاڵی لە ناوچە کوردنشینەکانی خانەقین و سوتاندیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، گرووپی ترۆریستیی داعش، بە خوانەناس ناوبردنی وەرزێرانی کورد لە خانەقین، دەستی کرد بە سوتاندنی بەرهەمی گەنم لە٤٠٠دۆنم لە زەوینە کشت وکاڵییەکانیان.

کەناڵی ڕووداو لەڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، ژمارێک ماڵپەڕی سەربە داعش گرتەی ڤیدیۆیی دەس و پێوەندییەکانی ئەو گرووپەیان لەژێر ناوی "سوتاندنی زەوینی کشت و کاڵیی خوانەناسان لە خانەقین" بڵاو کردۆتەوە کە تێیاندا وێنەو فیلمی ترۆریستانی داعش لەحاڵی سوتاندنی زەوی و زاری وەرزێران لە خانەقین بەرچاو دەکەوێ.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، وەرزێرانی کورد ئامانج لەو کردەیان گەڕاندۆتەوە بۆ کەمبوونی حەشێمەتی کورد و دەرکرانیان لە زەوی و زارەکانیان و خوازیاری گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچە بوون بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش لە خانەقیندا.

داعش لە حەوتەی ڕابردووشدا دەیان دۆنم لە زەوی و بەرهەمی کشت و کاڵیی وەرزێرانی کوردی لە داوێنی چیاوی قەرەچوغ سوتاند.

لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەرانی پێشمەرگەش جەخت لەوە دەکەونەوە کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەنجامدانی هەڵمەتی هاوبەش و هاواهەنگ لەگەڵ سوپای عێراقە.