پێکهێنانی شاندی هاوبەشی هەولێرو بەغدا بەمەبەستی هەڵکەندنی گۆرەبەکۆمەڵەکانی شەنگاڵ
بەرپرسی کۆکردنەوەی بەڵگەی ڕەگەزکوژی کوردە ئێزدەییەکان باسی لە پێک هاتنیی لیژنەیەکی هاوبەشی هەوڵێر بەغدا کرد لەپێناو هەڵکەندنی گۆرە بەکۆمەڵەکانی شەنگاڵ و دیکەی گۆڕەکانی ئەو وڵاتە
بە گوێرەی راپۆرتی کوردپرێسەوە سەرگورد فەلاح حەسەن لە وتوویژ لەگەڵ ماڵپەری دەنگ و باسی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە لێژنەی نیشتمانی هەماهەنگی لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ هەنگاونان لە بواری گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق بەتایبەت گۆرە بە کۆمەڵەکانیی کوردە ئێزدییەکان لە شەنگاڵ، بە ئامادەبوونی پسپۆرانی ئەم لقە،پێکهاتووە.
بەرپرسی کۆکردنەوەی بەڵگەکانیی رەگەز کوژی کوردە ئێزدییەکان،گوتیشی کە ئەم لێژنەیە لە بواری هەڵکەندنی گۆرەبەکۆمەڵەکان، بردنە دەرەوەی تەرمەکان وبەڵگەچێکردنەوە ،چالاکی دەکات و بە هۆی پێکهێنانی ئەم لێژنەیە، هەماهەنگی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا لەم بوارە دا هەیە.
هەروەها ڕایگەیاند کە تا بە ئێستا ١٠ گۆری بەکۆمەڵ کوردە ئێزدییەکان کە بوونەتە قووربانی داعش دەرهێنراون و نموونە هەڵگرتن لە تەرمەکان ئەنجامی گرتووە و بۆ دیاریکردنیی شووناسیان بەڕێکراون بۆ ناوەندی پزیشکی دادی بەغدا و تەرمەکان دوای دیاریکرانی شووناسیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێن.
فەلاح حەسەن ئاماژەی کرد کە تا بە ئێستا ٧٣ گۆری بە کۆمەڵی کوردە ئێزدییەکانی قووربانی دڕندەکاریی داعش بە فەرمی تۆ مار کراوەو هەر ئێستا پرۆسەی هەڵکەندنیی گۆڕەبە کۆمەڵەکانی شەنگاڵ، لەبەر هاتنی مانگی ڕەمەزان ڕاگیراوەو دوای کۆتایی ئەم مانگە دیسانەوە دەست پێدەکرێت. ئەو گوتیشی کە چالاکیی بۆ هەڵکەندنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە مارچی ڕابردووەوە دەستپێکراوە و لەم ماوەیە ژماریک لە هێزەکانی ئامادە لە ناوچە، پێشییان گرتبوو بە چالاکییەکانیان،بەڵام ئەم گرفتانە ئێستا چارەسەر کراون و بە پێکهاتنییئەم لێژنە هاوبەشە، پرۆسەی هەڵکەندنی گۆڕەکان خێرایی زۆرتر بە خۆوە دەگرێت.
ئاماری دژ بە یەک لە ژمارەی گۆرە بە کۆمەلەکان بڵاو بۆتەوە و ژمارەی ئەم گۆڕانەی ٨٠ ڕاگەیاندووەو بەرلەمەیش قایم مەقامی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاڵکراونی هەرێمی کوردستانیش ئەم ژمارەیەی ٢١٧ گۆڕ راگەیاندووە.