تەفروتونا بوونی شانەیەکی داعش لە سلێمانی
میدیاکانی عێراق شەوی چوارشەممە باسی تەفروتونا بوونی شانەیەکی تیرۆریستیی ھاوپەیوەند بە داعشی کرد لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند: ئەم شانە تیرۆریستییە خەریکی پیلانگێڕان بۆ ئەنجام دانی ھێرشێکی تیرۆریستی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بوو.
سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.
تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش عێراق داوای یارمەتیی لە ئێران کرد بۆ خەباتی دژی تیرۆریستان. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە.