لە خانەقین، قەرەتەپەو جەبارە زیاتر لە 600 دۆنم گەنم و جۆ سووتێنراون
لە خانەقین، قەرەتەپەو جەبارە زیاتر لە 600 دۆنم گەنمی جووتیارە کوردەکان سووتێنراون و به‌رپرسی هێڵی گه‌رمه‌سێری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش دەڵێ "ئەو هێزەی هاتوونەتە ناوچەکە داعشن".
مەحمود سەنگاوی، به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند :هاوکات لیژنەیەک لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هێزی ئەمنیی خانەقین چوونە ناوچەکە، بەڵام خەڵکی داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەکە دەکەن.
هاوکات دانیشتووانی گوندی موبارەک باس لەوە دەکەن، چه‌کدارانی داعش هۆکاری سه‌ره‌کی گرژییەکانی ئەم دواییەن.
لیژنه‌که له نزیکه‌وه گوێیان له دانیشتووانی گونده‌کان گرت، گله‌یی خه‌ڵک و خراپی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌که له راپۆرتێک‌دا ده‌به‌نه‌وه په‌رله‌مانی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سنووری خانەقین، قەرەتەپە، جەبارە و دەشتاییەکانی گوندی قامیشەڵان لە رۆژهەڵاتی خانەقین زیاتر لە 600 دۆنم گەنم و جۆی جووتیاران سووتێراوە، دانیشتووانی ئەو گوندانەش چەکدارانی داعش و میلیشیاکان بە ئەنجامدانی ئەو کارە تۆمەتباردەکەن.
به‌پێی ئاماری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر له‌دوای رووداوه‌کانی 16ـی ئۆکتۆبه‌ره‌وه 78 که‌س له خه‌ڵکی سڤیل و هێزه‌کانی سووپا و پۆلیس کوژراون 42، کەسی دیکه‌ش برینداربوونە.