بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەڵبژێردرێت
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق رایگەیاند، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێت و دەنگی پێدەدرێت.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "چاوه‌ڕوانى بانگهێشتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانین که سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى په‌رله‌مان دیارى ده‌کات، به دڵنیایییه‌وه له ناوه‌ڕاستى حه‌فته‌ى داهاتوودا په‌رله‌مانى کوردستان کۆدەبێتەوە و، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هەڵدەبژێردرێت".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: "پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌که له ناوه‌ڕاستى حه‌فته‌ى داهاتوو بەڕێوەدەچێت بەڵام رۆژى ده‌ستبه‌کاربوون و سوێند خواردن هێشتا دیارى نه‌کراوه، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ رۆژی سوێندخواردنەکە نوێنه‌رى وڵاتان و سه‌رکرده سیاسییەکانی عێراق و کوردستان بانگهێشت ده‌کرێن".
لەبارەی بەربژێرەکەی پارتی بۆ ئەو پۆستە کە نێچیرڤان بارزانییەو چاوەڕواندەکرێت دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت، ئومێد خۆشناو گوتی: "بەڕێز، نێچیرڤان بارزانى، بەربژێری پارتى، گۆڕان، یەکێتی، تورکمان، مه‌سیحى و هەموو ئەو لایەنانەیە کە رێککه‌وتنمان هه‌یه له پێکهێنانى حکومه‌ت و پێمانوایە له چوارچێوه‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه زیاتر له 90 ده‌نگى په‌رله‌مانتاران بەدەست دەهێنێت".