چوونی شاندێک لە پارلەمانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا
شاندێک لە پەرلەمانی کوردستانەوە بە مەبەستی پێ و شوێن گرتنی پرسی ئاگرکەوتنەوە لە زەویەکانی کشت و کاڵی کورد لە کەرکووک دیالە و مەخموور دەچنە بەغدا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس مەحیەدین حەسەن لە وتوێوژێکدا لە گەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی خەندان ڕایگەیاند کە بە دوای ئاگرکەوتنەوە ی بەربڵاو لە زەویەکانی کشت و کاڵی گوندە کورد نشینەکان لە کەرکووک پارێزگای دیالە و ناوچەی مەخموور ، جوتیارانی ئەو گوندگەلە بە چوون بۆ ناو پەرلەمانی کوردستان خوازیاری ڕاگەیشتن بەو پرسە لە لایەن پەرلەمانەوە بوون . ئەندامی کومیسیونی جوتیارای پەرلەمانی کوردستان وتیشی کە لەو پەیوەندیەدا شاندێک لە و کومیسیونە لە سەفەرێکی دوو ڕۆژەدا چوونەتە بەغدا و لە گەڵ کاربەدەستانی هاوپەیوەند لە دەوڵەتی ناوەندی ئێراق بۆ وێنە وەزیری کشت و کاڵ و وەزیری بازەرگانی و ئابووری سەبارەت بە چارەسەر کرانی کێشەی جووتیارانی کورد قسە دەکەن . هەروەها جەختی کرد کە وتووێژ سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە زەوینەکانی جووتیارانی کورد و هەروەها هەڕەشەکانی داعش دژی ئەوان لە تەوەرەکانی سەەکی ئەو سەنفەرە بووە و بۆ چاترەسەر کرانی ئەو کێشەگەلە هەوڵ ئەدەن . لە ماوەی ڕوژانی ڕابردوودا دەیان هکتار لە سەوەیەکانی کشت و کاڵ کە زوربەیان هی جوتیاران و گوندنشینانی کوردە لە پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە و ناوچەی مەخموور لە لایەن کەسانی چەکداری نەناسراو ئاگر دران کە دەوترێ لە بەجێ ماوانی داعشن . لە لایەکی دیکەوە داعش بە بڵاو کردنەوەی وێنەکان جووتیارانی کوردیان بە موڕتەد زانیوە و بەرپرسایەتی ئاگرکەوتنەکانی لە مەخموور وە ئەستۆ گرتووە ..