سەفەری بەزوویی بەرهەم ساڵح بۆ تورکیاو عەرەبستان
کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەوەییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەزوویی و لە چەند کاژێری داهاتوودا سەردانی تورکیاو عەرەبستان دەکا.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، "ڕێبوار کەریم" ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە دەرەوەییەکان لە پەرلەمانی عێراق و وتەبێژی فەرمیی هاوپەیمانیی دیموکراسی و عەداڵەت ڕایگەیاند کە "بەرهەم ساڵح"، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بڕیارە لەچەند کاژێری داهاتوودا سەردانی تورکیاو عەرەبستان بکات.
ڕێبوار کەریم هەروەها پێی داگرت: ئەو سەردانانە بەمەبەستی تاووتوێی دۆخی عێراق و چۆنیەتی داکۆکی وپاراستنی ئاسایش و سەقامی وڵات ئەنجام دەگرێ.
بەرهەم ساڵح رۆژی پێنج شەممە لەسەردانێکی فەرمیی یەک ڕۆژە گەیشتە ئۆردۆن و بەشداری دانیشتنێکی سێ قۆڵیی بوو لەگەڵ عەبدوڵڵای دووهەم، شای ئۆردۆن و مەحمود عەبباس، سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و تێیدا سێ لایەن دەستیان کرد بە تاووتوێی دواگۆڕانکارییە ناوچەییەکان و هاوکاریی هاوبەش لەبوارە جیاجیاکاندا.
سەفەری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تورکیاو عەرەبستان لانیکەم دوو ڕۆژ پاش سەفەری ناوبراو بۆ ئەممان ئەنجام دەگرێ.