"نێچیروان بارزانی" بوو بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i363152-نێچیروان_بارزانی_بوو_بە_سەرۆکی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمرۆ سێشەممە لە دانیشتنێک دا"نێچیراون بارزانی" وەکوو سەرۆکی نوێی ئەم هەریمە هەڵبژارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2019 11:27 Asia/Tehran

پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمرۆ سێشەممە لە دانیشتنێک دا"نێچیراون بارزانی" وەکوو سەرۆکی نوێی ئەم هەریمە هەڵبژارد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆأی سێشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە باس نیوز؛پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند،"نێچیروان بارزانی" لە پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق بە دەسخستنی ٦٨ دەنگ لە سەرجەم ٨١ دەنگی نوینەرانی بەشداربوو لەم دەنگ وەرگرتنە دا وەکوو سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

 پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق بە ٤٥ کورسی لە پەرلەمانی خوجێی لە سەرجەم ١١١ کورسی، نێچیراون بارزانی وەکوو بەربژاری خۆی ڕاگەیاندبوو.

نچیروان بارزانی، ئۆمێدعەبدوسەلامقادر، موحەممەد حەمەساڵح قادر، ڕێبوار عەزیز عەبدوڵڵا و هیوا عەبدوڵڵا عەزیز،بەربژارەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بوون.

پۆستی سەرۆکایەتی  هەرێمی کوردستانی عێراق یەکێ لە گرنگترین برگەکانی ناکۆکیی پارتە کوردە عێراقییەکانە کەلە ساڵی ٢٠١٥ـی زایینی دوابە دوای کۆتایی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەتال مابوو. پەرلەمانی هەرێم لەمدواییە بە ئەنجامدانیی چاکسازیگەلێک جارێکی تر بە ٨٩ دەنگی ئەرێ چاڵاک کردنەوەی دووبارەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی پەسەند کرد.