وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی: پارتی دیموکرات ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی پێشێل کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i363156-وتەبێژی_یەکێتی_نیشتمانی_پارتی_دیموکرات_ڕێککەوتن_لەگەڵ_یەکێتی_نیشتمانی_پێشێل_کرد
یەکێتی نیشتمانیی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی بایکۆت کردو وتەبێژەکەی، لەڕوونکردنەوەی هۆکاری ئەو بابەتە، پارتی دیموکراتی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2019 12:28 Asia/Tehran
  • وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی: پارتی دیموکرات ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی پێشێل کرد

یەکێتی نیشتمانیی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی بایکۆت کردو وتەبێژەکەی، لەڕوونکردنەوەی هۆکاری ئەو بابەتە، پارتی دیموکراتی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ئەمرۆ سێ شەممە حەوتی جۆزەردان ڕێکەوتی ٢٨ی مای، دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدانی ئاشکرا و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی هەشتاو یەک نوێنەر لەکۆی١١١ پەرلەمانتار، بەڕێوە چوو و تێیدا نێچیرڤان بارزانی بەربژێری پارتی دیموکرات بە پێشینەی١٨ساڵ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، وبە دەس خستنی شەست و هەشت دەنگ وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا. بەڵام لەکاتێکدا کە لەماوەی چەند حەوتەی ڕابردوودا، پارتی ویەکێتی هەواڵی ڕێککەوتنیان لەسەر دابەش کردنی پۆستەکان و دەنگدان بە نێچیرڤان بارزانی یان بڵاودەکردەوە، فراکسیۆنی یەکێتی، دانیشتنی ئەمڕۆیان بایکۆت کرد.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی فەرمیی یەکێتی، پاش ئەو دانیشتنە لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ڕایگەیاند کە پارتی دیموکرات ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ یەکێتی، سەبارەت بە دابەش کرانی پۆستەکان و بەتایبەت چارەسەریی پرس و کێشەکانی هاوپێوەند بە کەرکوکی پێشێل کردووەو یەکێتیش لەکاردانەوە بە پرسە، دانیشتنی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی بایکۆت کردووە.

پێشتر بەرپرسانی یەکێتی دەنگدان بە نێچیرڤان بارزانیان مەرجدارکرد بە هاوکاریی شیاوی پارتی دیموکرات لەئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و هەڵبژاردن و دیاریکرانی پارێزگارێکی سەر بە یەکێتی بۆ ئەو پارێزگایەی جێی ناکۆکی.