پیرۆزبایی کۆنسولی ئێران لە هەولێر لە نێچیرڤان بارزانی
کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی کرد لە نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هەڵبژێردرانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مورته‌زا عه‌بادی کۆنسوڵی ئێران له هه‌ولێر له ڕێگای په‌یامێکه‌وه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی کرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان و ته‌ئکیدی کرده‌وه که له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌ولێری لێده‌که‌وێته‌وه.
کۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر له کۆتاییی په‌یامه‌که‌یدا هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ نێچیرڤان بارزانی خواست له ئه‌رکی نوێیدا.
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 28-5-2019 کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له ده‌نگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به 68 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
پێشتر مورتەزا عەبادی کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەواڵدەریی کوردپرێس لەبارەی ڕەوتی تاران لەهەمبەر حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، وتی: بێگومان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو خولەشدا لەهەموو بوارەکان، هاوبەشێکی جێ متمانە دەبێ بۆ هەرێمی کوردستان.