یەکەم ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق
لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند: مانگ بینراوە و ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە،لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٣/٦/٢٠١٩ رایگەیاند: مانگ بینراوە و بەم پێیە ڕۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.
شێخ ئیبراهیم بهرزنجی بهڕێوهبهری ئیرشاد و توێژینهوه ڕۆژی دووشەممە بڕیاری لێژنهی باڵای بینینی مانگی خوێندهوه و راگهیاند، لیژنهی باڵای بینینی مانگ له وهزارهتی ئهوقاف و کاروباری ئایینیی ههرێمی کوردستان بهمهبهستی دیاریکردنی یهکهمین رۆژی جهژنی رهمهزانی پیرۆز کۆبوهوە و به پشت بهستن به بهڵگه شهرعیهکانی بینینی مانگ و ههماههنگیمان لهگهڵ ئهندامانی لیژنهکانی تایبهت به چاودێری کردنی بینینی مانگ لهسهر ئاستی ههمو پارێزگاکانی ههرێمی کوردستان و لهبهر ههبونی بهڵگهی شهرعی پێویست وا دهرکهوتوه که مانگ له ئاسمانی ههرێمی کوردستان بینراوه .
لیژنەی بینینی مانگ راشیگەیاند، لهبهر بوونی بهڵگهی شهرعی پێویست لێژنهی باڵای بینینی مانگ بڕیاریدا ڕۆژی سێ شهممه ٤/٦/٢٠١٩ یهکهمین رۆژی جهژنی رهمهزانه .
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کرەوە و تیایدا جەژنەکەی لە تەواوی موسڵمانانی جیهان و خەڵکی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی پیرۆز کرد و هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتایی هاتنی ناخۆشی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سەرجەم کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.
لە دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دا هاتووە: بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و کوردستان و عێراق بە تایبەتی دەکەم.
پیرۆزبایی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستانی عێراق، دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لە هەموو مسوڵمانان وەرگرتبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتایی هاتنی ناخۆشی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
ھەر بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موسڵمانان بەگشتی و موسڵمانانی کورد بەتایبەتی کردو ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی سەرەتا لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان، ئینجا لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان و کوردانی دەرەوەی وڵات دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ یەکڕیزی و ئاشتەوایی و تەبایی. هەموومان پێکەوە بە گیانی لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردنەوە، لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان، ئەرک و بەرپرسیاریەتیی خۆمان بەرامبەر بە گەل و نیشتمان بەجێ بهێنین.
بەو هیوایەی کە جەژن و یاد و بۆنەکانی داهاتووی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان، لە کەشێکی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری پێکەوەژیان و تەبایی و فرەڕەنگی، ئارامی، ئاوەدانی، پێشکەوتنی بەردەوام و ژیانێکی باشتردا بگەڕێنەوە.
دووبارە جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و هیوای پشوویەکی خۆش و ئارام بۆ هەمووان دەخوازم.
جێگای ئاماژەیە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٣/٦/٢٠١٩ وێڕای رایگەیاننی بینینی مانگ لە سەرتاسەری ھەرێم ڕۆژی سێشەممە ٣/٦/٢٠١٩ وەک یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە کوردستانی عێراق دا ڕاگەیاند.