پەرەسەندنی چالاکیی کۆمپانیای ڕۆسنەفت لە هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی ڕایگەیاند کە ئەم کۆمپانیایە گەڵاڵەیەکی بۆ پەرە پێ دانی چالاکییەکانی لە هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی بەردەوامیی ئەم چالاکییانە پێیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ھاوڵاتی، «ئیگۆر سچین» بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەم کۆمپانیایە بەنیازە بۆ پەرە پێ دانی چالاکییەکانی لەمەڕ دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوتی زیاتر لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گەڵاڵەیەک بۆ پێنج ساڵی داھاتوو پێشکەش بکات.
ناوبراو وێڕای پێشی داگرت کە کۆمپانیای ڕۆسنەفت زیاترین چالاکیی ھەڵێنجاندن و بەرھەمھێنانی نەوتی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوەو لەم ساڵە زایینییەش دا چالاکی لە بواری دۆزینەوەو ھەڵێنجاندنی نەوت بەردەوام دەکات.
«ئیگۆر سچین» بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی ھەروەھا ڕاشیگەیاند کە ڕۆسنەفت لە ئێستادا تاقیکردنەوەی ھەڵێنجاندنی نەوت لە ھەرێمی کوردستانی دەست پێ کردووە.
کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕووسی لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینییەوە گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چالاکی نواندن لە پێنج ناوچەی نەوتیی ھەرێم دا واژۆ کردووە. ئەم کۆمپانیایە لە ئێستادا بەشێکی هەرەزۆری کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی بەدەستەوەیە و ڕایگەیاندووە ساڵی ٢٠١٩ ش بەنیازە پەرە بە کارکەکانی خۆی لەهەرێمی کوردستان بدات.