بە هێز کردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ، سەرەتی کاریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i363806-بە_هێز_کردنی_پێوەندی_لەگەڵ_وڵاتانی_دراوسێی_سەرەتی_کاریی_سەرۆکی_هەرێمی_کوردستان
" نێچیروان بارزانی" سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێو ڕەسمی سوێند خواردنەکەی، یەکیەتی ناوخۆیی، دووری کردن لە ئاڵوزی وبە هێزکردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وبەغدای لە سەرەتیەکانی کاری خۆی لە چوار ساڵی داهاتوو زانی /.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2019 15:05 Asia/Tehran
  • بە هێز کردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ، سەرەتی کاریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

" نێچیروان بارزانی" سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێو ڕەسمی سوێند خواردنەکەی، یەکیەتی ناوخۆیی، دووری کردن لە ئاڵوزی وبە هێزکردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وبەغدای لە سەرەتیەکانی کاری خۆی لە چوار ساڵی داهاتوو زانی /.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، " نێچیروان بارزانی" کە ئەمڕۆ دوشەممە وەکوو دوهەمین سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق دوای مەسعود بارزانی سوێندی خوارد، بە ئاماژەدان بە شەڕنانەوەکانی سەدام لەدژی گەلی عێراق  ووڵاتانی دراوسێی وەکوو ئێران وکوەیت وتی: شەڕخوازان وئاژاوەگیڕان هیچکات بیرلەوە ناکەنەوە کە ئاگری شەڕ ئەوانیش دەسوتینێت ، هەربەم پێیە ، سیاسەتی هەرێم لە ناوچە دووری کردن لە هەرجۆرە ئاڵوزی وشەڕە وهەرئەم مەسەلە پایە وبناغەی  سیاسەتی دەرەوەی خۆی دادەنێت. سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها بە گرینگ زانینی پێوەندی هەولێر وبەغدا ڕایگەیاند : لەم خولە دا هەوڵ دەدرێت ، هەموو ناکۆکیەکانی بەردەم هەولێر و بەغدا بە سەرنجدان بە یاسای بنەڕەتی عێراق چارەسەر بکرێت. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بە بەشداری وئامادەبوونی ١٢٠٠ کەسایەتی ناوخۆیی وبیانی لەوان سەرۆک کۆماری عێراق، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، وباڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران  لە عێراق بەڕێوە چوو ، نێچیروان بارزانی " وەکوو سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان سوێندی خوارد.