پەلامادرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی قوربانیی لێکەوتەوە
شەوی ڕابردوو نووسینگەی ناوەندیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵکەوتوو لە زەڕگەتەی شاری سلێمانی لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتە بەر پەلاماری چەکدارانەو یەکێک لە یاساوڵەکانی کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێ شەممە 21ی جۆزەردان، 11ی ژوئەن میدیاکانی هەرێمی کوردستان لەوانە ڕووداو و ئێن ئاڕ تی و ئاوێنە، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلێک کە ناوەکانیان نەدرکێندراوە وایان بڵاو کردەوە کە شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک کەچی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی ناوەندیی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵکەوتوو لە زەڕگەتەی شاری سلێمانی و تەقەیان لە بیناکانی سەربە بزوتنەوەکەو یاساوڵەکانیان کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی کاردانەوە پیشاندانی یاساوڵەکانی نووسینگەی ناوەندیی بزوتنەوەی گۆڕان، تێکهەڵچوونێکی کورتەماوە بۆ چەند خولەکێک لە نێوان هەردووک لادا ڕووی داو یەکێک لە یاساوڵەکان پێکراو گیانی لە دەست دا.
دوای کوژرانی یەکێک لە یاساوڵەکان، پەلاماردەران لە شوێمی تێکهەڵچوونە هەڵاتن و هیچ زانیارییەک لە بارەی شوناسیانەوە دەست نەکەوتووە.