لەسەداحەفتای کێڵگەکانی شنگال لەئاگردا سووتان
دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە ناوچەی شنگال، زیاتر لە سەدی حەفتای کێڵگەو بەروبوومی ئەم ناوچەیە لە ئاگردا سووتا.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سبەی، ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە کێڵگەکانی جوتیارانی ئێزدی لە شنگال ھەروا بەردەوامەو لە سەدا حەفتای تەواوی دەغڵودان و کێڵگەی ئەم ناوچانە لە ئاگردا سووتاون و لەنێوچوونە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی حوزه‌یرانی 2019 ئاگر له ژماره‌یێک کێڵگه و زه‌ویی کشتوکاڵیی قه‌زای شه‌نگال که‌وتووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی به‌روبووم و ده‌غڵودانی ئه‌و ناوچانه سووتاون.
ئاگرکەوتنەوەکە زیاتر گوندی «کوچۆ»ی گرتووەتەوە کە پێشتر کەوتبووە بەر ھێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش و لەم پەیوەندییەدا جوتیارانی ئێزدی داوای یارمەتییان لە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرەکەو پێش‌گرتن بە دووپات بوونەوەو تەشەنە سەندنی لە ناوچەکەیاندا.
جووتیارانی ده‌وروبه‌ری گۆندی کوچۆ له قه‌زای شه‌نگال که ئه‌مڕۆ به‌شێکی به‌رچاوی زه‌وییه‌کانیان ئاگری گرتووه داوایان له حکوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کردووه به‌هانایانه‌وه بچن بۆ کوژاندنه‌وه و کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و ئاگره‌ی که زۆربه‌ی به‌روبوومی ئه‌مساڵی سووتاندوون.
هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ زیاتر له 70%ی گه‌نمی جووتیاران له قه‌زای شه‌نگال سووتان و زۆربه‌ی به‌روبوومی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ناو چوونە.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا نوێنه‌ری شنگال له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ باسی ئه‌وه کرد که له سنووری شنگال ئاگرێکی زۆر له گه‌نمی جووتیاران به‌ر دراوه و به‌ھۆیه‌وه نزیکه‌ی ھه‌زار دۆنم سووتاوه و دوو گه‌نجیش گیانیان له ده‌ست داوه.
ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لەناوچەکانی دیکەی عێراقیش ڕووی داوەو سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ٧٢٣ نمونەی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەکانی ئەم وڵاتە ڕووی داوە، وتووشیەتی: چل ھەزار دۆنم لە کێڵگەکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت لە پارێزگای دیالە، کەرکوک و نەینەوا لە ئاگردا سوووتاون، بەڵام ئەم ڕووداوانەی بۆ ھۆکارگەلی سروشتی گەڕاندووەتەوەو داوای لە میدیاکان کردووە کە ئەو ڕووداوانە لە خۆڕا گەورە نەکەنەوە.