دابەزینی ئاستی بێکاری لە هەرێم بۆ سەتی 11
بەڕێوەبەری گشتیی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان باسی دابەزینی بێکاریی لە هەرێم دەکات بۆ سەتی یازدە .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، عارف حیتۆ لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن ئاڕ تی ، رایگەیاند بە پێی ئامارێک کە کە لەلایەن وەزاڕەتی پلاندانانی هەرێمیی کوردستان بڵاوبووتەوە ، رێژەی بێکاری لە هەرێم لە ساڵی 2017 زایینی سەتی 13 بووە و لەم ساڵی زایینیدا بۆ سەتی یازدە دابەزیوە .
بەڕێوەبەری گشتیی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان وتیشی پێش ئامادەبوونی داعش و قەیرانی ئابووری ، رێژەی بێکاریی لە هەرێم سەتی شەش بووە و بە دەسپێبوونی شەڕەکە ، بۆ سەتی 13 و زیاتر بەرزبووەوە .
بەڕێوەبەری گشتیی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان گوتی فەرمانگەی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان بە هاریکاریی لە گەڵ رێکخراوێکی ئاڵمانی ، ناونووسینی لاوانی لە هەرێم دەستپکردووە و بەمزوانە راپۆرتی دواجار لەمبارەوە ئامادە دەکرێ .