گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدی لە ئاگردا سووتان
گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدی قوربانیی تاوانکاریەکانی تاقمی تیرۆریستیی تەکفیری داعش لە شەنگاڵ سووتان .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، دوابەدوای ئاگرتێبەردرانی کێڵگە و مەزراکان لە چەندین ناوچەی عێراق بەتایبەت پارێزگەی موسڵ ، ئاگرکەوتنەوە لە زەویەکانی ناوچەی شەنگاڵ لەم پارێزگەیەش زورتر بووە و گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کوردانی ئێزدی لە ئاگردا سووتاون .
تا ئێستا بەشێکی زۆری کێڵگەکانی شەنگاڵ لە ئاگردا سووتاون و بە هۆی دزەکردنی ئاگر بۆ نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکان، روفاتی تەرمی قوربانیان و بەڵگەکانی تایبەت بە قەڵاچۆکاریی کوردانی ئێزدی لە لایەن داعشەوە لەبەین چوونە .
"خدر دیرۆ خانە سووری" راوێژکاری ئەنجومەنی باڵای زانایانی ئایینیی ئێزدیەکان بە ماڵپەڕی پارتی گوت بەشێک لە ئێزدیەکان داعش بە هۆکاری سەرەکیی ئاگرتێبەربوونی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و کێڵگەکانی شەنگاڵ دەزانن و بەشێکی دیکەشیان لایەنە سیاسیەکان و عەشایەری ناوچەکە بە بەرپرسی ئەم رووداوانە دەزانن .
نابراو وتیشی داعش بەشێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بۆ فەوتاندنی بەڵگەکان ئاگر داوە و مەترسی ئاگرتێبەردرانی گۆڕەکانی دیکەش هەیە .