بەشداری نەکردنی پارتە ئیسلامخوازەکان لە دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i364219-بەشداری_نەکردنی_پارتە_ئیسلامخوازەکان_لە_دەوڵەتی_نوێی_هەرێمی_کوردستان
هیچکام لە پارتە ئیسلامخوازەکانی هەرێمی کوردستان لە داڕشتی کابینەی دەوڵەتی نوێی هەرێمدا بەشدار نابن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2019 04:58 Asia/Tehran
  • بەشداری نەکردنی پارتە ئیسلامخوازەکان لە دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان

هیچکام لە پارتە ئیسلامخوازەکانی هەرێمی کوردستان لە داڕشتی کابینەی دەوڵەتی نوێی هەرێمدا بەشدار نابن.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس؛ لە کاتێکدا کە لە دەوڵەتی پێشووی هەرێمی کوردستاندا پارتە ئیسلامخوازەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی چەندین پۆستی وەزارەتخانەیی لەوان کارەبا و کشت و کاڵیان بە دەستەوە بوو، ئێستا هیچکام لەو پارتانە لە داڕشتی کابینەی دەوڵەتی نوێدا بەشدار نابن.

بەشداری نەکردنی ئەم  پارتانە دەگەڕێتەوە بۆ کەم بوونەوەی هەژماری کورسییەکانیان لە پەرلەمان و تەشەنەی ناکۆکییان لەگەڵ پارتی دیموکرات (پارتی) وەکوو پارتی سەرکەوتوویی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و پارتێک کە بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەتە و پارتی یەکگرتوویی ئیسلامیی کوردستان پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەشێوەی فەرمی رایگەیاند کە لە دەوڵەتدا بەشداری نەکردووە و وەکوو ئۆپۆزسیۆن دەجوڵێتەوە و بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانیش ڕایگەیاند کە پارتی هیچ وتووێژێکی لەگەڵ ئەم پارتە سەبارەت بە بەشداری لە کابینەی دەوڵەت نەکردووە.

کۆمەڵی ئیسلامیش کە لە پەرلەمانی ئێستای کوردستاندا ٧ کورسی هەیە ڕایگەیاندووە کە لە دەوڵەتی داهاتوو بەشداری ناکات بەڵام پێوەندییەکانی لەگەڵ پارتەکانی دیکە هەر بەردەوام دەبێ.

ئەوە لە  کاتێکدایە کە مەسروور بارزانی ئەندامی باڵای پارتی و سەرۆک وەزیرانی بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ، وتووێژ و دانوستان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی (یەکێتی) و گۆڕانی لە سەر پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی نوێ دەست پێ کردووە.