نێچیرڤان بارزانی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کۆبوونه‌وه
حوزه‌یران 21, 2019 17:50 Asia/Tehran
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان عێراق گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ئەستەمووڵ و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سەبارەت بە پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و تورکیا و چه‌ند پرسێکی هاوبه‌شیش له کۆبوونه‌وه‌کاندا باس و ڕاوێژ ده‌که‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، له دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، لەگەڵ بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق،عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و موحەممەد ئەلحەلبووسی کۆبووەو وئەمرۆ سەردانی تورکیای کرد.