دیداری مەسروور بارزانی لەگەڵ کەمینەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ
سەرۆک وەزیرانی بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مەسەلەی بەشخوازی کەمینە جۆربەجۆرەکانی هەرێم لە دەوڵەت، لەگەڵ ئەوان دیدار و وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ڕۆژی شەممە "مەسروور بارزانی" سەرۆک وەزیرانی بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێبەرانی کەمینەی تورکمان، کریستیان، سوریانی، ئاشووری و کەلدانی دانیشتووی هەرێم دیدار و وتووێژی کرد.
بارزانی لەو دیدارانەدا مەسەلەی داوای بەش و پۆست کردن لە لایە ئەو کەمینانەوە لە دەوڵەتی نوێی هەرێمی خستە بەر باس و لێکدانەوە.
ناوبراو پێشتر لەگەل بزووتنەوەی گۆڕان ، پارتی سوشیال دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیش لەم بارەوە دیداری کردبوو و جەختی کردبوو لە سەر ئەوەی کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ پێش کۆتایی هاتنی ئەو دەرفەتەی لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بۆی دیاری کراوە.
"ئایدین مەعرووف" سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان پاش دیدار لەگەڵ بارزانی بە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووداوی گوت کە وتووێژێکی ئەرێنی لەو دیدارەدا ئەنجام دراوە و سەبارەت بە دەس خستنی یەک پۆستی وەزارەتی لە دەوڵەتی نوێ لە لایەن بەربژاری تورکمانەکانەوە ڕێککەوتووین.
ناوبراو وتیشی کە تورکمانەکان پۆستی جێگری دووەمی سەرۆک پەرلەمانی کوردستانیان لە دەستدایە و لە لایەن دەوڵەتی نوێ و سەرۆکایەتی هەرێمیشەوە پۆستی دیکەیان پێ دەبەخشرێت.
دیدار و وتووێژەکانی بارزانی ٩ ڕەوت و کۆتلەی جۆربەجۆری تورکمانی و بەرەی تورکمانی، هاوپەیمانی نیشتمانی و هەروەها بزووتنەوەی ئاشوورییەکانی گرتۆتەوە و ئەو کەمینانە خوازیاری بەشدار بوونی زیاتر لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی هەرێم بوون و بازاربنیش بەوانی راگەیاندووە کە ئامانجی کابینەی نوێی هەرێم دەورگێڕانی زیاتری کەمینەکان لە دەوڵەت و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانە.