بارەبووی ٢٢ ملوێن یۆرۆیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان
یەکێتیی ئەورووپا لە دانیشتنی ساڵانەی خۆی بڕیاری دا ٢٢ ملوێن یۆرۆ تەرخان بدات بە یارمەتی دانی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت ئاوارەکانی سووریا.
دڵاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا کە بەشداریی دانیشتنی ساڵانەی ئەندامانی ئەم یەکێتییەی کرد بوو، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ ڕایگەیاند: یارمەتی دانی ئاوارەکان و ڕێکخراوەکانی لایەنگریان لە ھەرێمی کوردستان تەوەری دانیشتنەکە بووەو وڵاتانی ئەندام بڕیاریان داوە بۆ یارمەتی دانی ئاوارە سوورییەکان و ئاوارەکانی دیکەی سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستان ئاوا بوجەیەک تەرخان بدەن.
ناوبراو وتیشی: بە پێی ئەم بڕیارە یەکێتیی ئەورووپا ٢٢ ملوێن یۆرۆ بۆ یارمەتی دان و بارەبووی ئاوارەکانی دانیشتووی ھەرێمی کوردستان تەرخان دەدات.
بە قسەی کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان زۆربەی ئاوارەکان لە بەر نەبوونی ئاسایشت و ڕاژەکاری لە ناوچەکانی سەقامگرتنیان ناتوانن ئوردوگاکانی تایبەتی ئاوارەکان بەجێ بھێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.