کوژرانی 4 کەسی مەدەنی لە بۆردومانەکانی تورکیادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i364644-کوژرانی_4_کەسی_مەدەنی_لە_بۆردومانەکانی_تورکیادا
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا چیای کورتەک و چیای خواکوڕکیان بۆردومان کرد که له ئەنجامدا تا ئێستا 4 کەس کوژراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2019 04:12 Asia/Tehran
  • کوژرانی 4 کەسی مەدەنی لە بۆردومانەکانی تورکیادا

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا چیای کورتەک و چیای خواکوڕکیان بۆردومان کرد که له ئەنجامدا تا ئێستا 4 کەس کوژراون .

میدیاکانی هەرێمی کوردستان هەواڵیاندا ، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە  بە بیانوی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە سنوری زنجیرە چیای کورتەک، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانێکی چڕیان دەستپێکرد و بەو هۆیەشەوە دو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی سڤیل لە جۆری توێتا هیلۆکس و توێتا لاند کرۆز بەر بۆردومانەکە کەوتن و تیایدا 4کەس گیانیان لەدەستداوە 5ی دیکەش برینداربوون کە هەشت لە قوربانیەکان ئەندامی یەک خێزانن.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی  دوێنێ لە بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا بۆسەر زنجیرە چیای خواکورک، هاوڵاتیەکی سیڤیل برینداربووە و بەر لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە لیستی گۆڕان داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات هەڵوێستی جدییان هەبێت بۆ راگرتنی پێشێلکاری و بۆردومانەکانی تورکیا.

کاوە محەمەد لەگەڵ  مەحکومکردنی پێشێلکردنی بەردەوامی سەروەری عێراق و ئەو بۆردومانە هەڕەمەکیانە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی بەرفراوانی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ بەرەنگارییەکی حکومەتی ناوەندیی  و حکومەتی هەرێم، جەختی کردەوە کە پێویستە ئەو دەستوەردانانەی حکومەتی تورکیا کە رۆژانە دەیانکاتە سەر خاکی عێراق رابگیرێن.