بانگێشتن لە نچیروان بارزانی بۆ سەردانی کۆریای باشووری
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i364992-بانگێشتن_لە_نچیروان_بارزانی_بۆ_سەردانی_کۆریای_باشووری
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لە دیداری لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان،وێڕای ڕاگەیاندنی پەیامی دۆستایەتیی وڵاتەکەی بە هەرێم، بانگێشتنی کرد بۆ سەردانی کۆریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2019 14:49 Asia/Tehran
  •  بانگێشتن لە نچیروان بارزانی بۆ سەردانی کۆریای باشووری

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لە دیداری لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان،وێڕای ڕاگەیاندنی پەیامی دۆستایەتیی وڵاتەکەی بە هەرێم، بانگێشتنی کرد بۆ سەردانی کۆریا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس،هان بیونگ دوو ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری لە سەرووی شاندێکی پایەبەرزی ئەم وڵاتە لە درێژەی سەفەرەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ نچێروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  دیداری کرد.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: بیونگدوو لەم دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی پەیامی دۆستایەتیی کاربەدەستان، دەوڵەت و نەتەوەی کۆریای باشووری بە دەوڵەت و گەلی هەریمی کوردستان هیواداری دەربری کە پێوەندییەکانی کۆریا و هەرێم لەهەموو ڕەوت وبوارەکان و بەتایبەت سەرمایەنانەوە و بەرهەمهێنان،پەرەی پێ بدرێت. شاندەکەی کۆریای باشووری وێڕای ئاماژە دان بە پێشکەوتن و ئاوەدانی لە هەرێمی کوردستان،لە نچیروان بارزانی بۆ سەردانی وڵاتەکەی بانگێشتنی کرد. بارزانیش وێڕای ئاراستە کردنی لێکدانەوەیەک لە بارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان باسی  ئامادەبوونی هەرێمی کرد بۆ پەرەو گەشەی پێوەندی لەگەڵ کۆریای باشووری و گوتی کە بەرلەمەش ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی کۆریای باشووری وێڕای ئامادەبوون لە هەرێم دەستیان داوەتە گەیاندنی ڕاژەکاریی وئاراستە کردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە.