پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدانهی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کرد
بۆ تاوتوێکردنی چەند پێشنیازێکی یاسایی، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی یاسایی خۆی ئەنجامدا و تیاشیدا، ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کرد و رایگەیاند: "ئیدانەی بۆردومانەکان دەکەین و بە گوێرەی دەستووری عیراق، حکومەتی عیراق بەرپرسە لە پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان".
راشیگەیاند: "داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین بەئەرکی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکان هەڵبستێت و قەرەبووی زیان لێکەوتووانیش بکاتەوە".
پێشتریش، حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای کردبوو، پەکەکە بارەگاکانی لە گوندەکان دوور بخاتەوە تا بەهۆی جەنگی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، هاوڵاتیانی ناوچە سنوورییەکان نەبنە قوربانی.