پارێزگاری سلێمانی: پەیوەندیەکانی هەرێم و پارێزگای کوردسان پێویستی بە پاڵپشتی حکومەتان هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365079-پارێزگاری_سلێمانی_پەیوەندیەکانی_هەرێم_و_پارێزگای_کوردسان_پێویستی_بە_پاڵپشتی_حکومەتان_هەیە
پارێزگاری سلێمانی وتی: لەپەیوەندیی نێوان پارێزگای کوردستان لە رۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق پێویستی بە دروست بوونی متمانەی بانکی وبیمەیی و پەیوەندییەکان هەیە کە بەپاڵپشتیی حکومەتان ئەنجام دەگرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 06, 2019 12:56 Asia/Tehran
  • پارێزگاری سلێمانی: پەیوەندیەکانی هەرێم و پارێزگای کوردسان پێویستی بە پاڵپشتی حکومەتان هەیە

پارێزگاری سلێمانی وتی: لەپەیوەندیی نێوان پارێزگای کوردستان لە رۆژاوای ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق پێویستی بە دروست بوونی متمانەی بانکی وبیمەیی و پەیوەندییەکان هەیە کە بەپاڵپشتیی حکومەتان ئەنجام دەگرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "هەواڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی رۆژی شەممە لە دانیشتنی خرانەڕووی تواناکانی پارێزگای کوردستان لەبواری هەناردەی راژەکاریی تەکنیکی ئەندازیاری بە هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: پێویستە کۆنسولخانەکان و ژووری بازرگانیی دوولایەن زیاتر دەور ببینن و بانک و سیستەمە بیمەییە حکومەتییەکانیش چالاک و کارا بکرن.

هەواڵ ئەبوبەکر وتی: ئامادەبوونی حکومەت لەکارەکاندا بەجۆرێک کە پارێزگاریەکان و یان وەزارەتخانە پەیوەندیدارەکان بتوانن کاری هاوبەش ئەنجام بدەن تائێستا لە پەرەی پەیوەندیەکان خۆیان دەرنەخستووەو بۆمان زۆر گرینگە کە حکومەتەکان پاڵپشت و دەستەبەرکەری پەیوەندییەکان بن.

ناوبراو وتیشی: ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە پارێزگاریەکان بەکردەوە بێنە گۆڕەپان و پەیوەندییەکانمان فۆرمی حکومەتی بەخۆوەبگرێ و حکومەتەکان خۆیان دەستەبەریی و داکۆکی بکەن لە تەبایی نامەکان بۆ جێ بەجێ کرانیان.

پارێزگاری سلێمانی خوازیاری پەرەی پەیوەندییەکان لە لایەنی بازرگانی بەرەو پیشەسازیی بوو و وتی: بەلەبەرچاوگرتنی هەوڵی لایەنی ئێرانی بۆ دروست کردنی شارۆچکەی پیشەسازی و ناوچەی ئازاد لەسنوری باشماخ لە مەریوان، عێراقیش هەوڵ دەدا هەتا بوار خۆش بێ بۆ سود وەرگرتن لەو شارۆچکەو ناوچەیە لە عێراق.