له ئێرانه‌وه کاره‌با بۆ سلێمانی دابین ده‌کرێت
ته‌مووز 06, 2019 16:03 Asia/Tehran
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی کاره‌بای پارێزگای سنه رایگه‌یاندوه، توانایان ھه‌یه له‌رێگه‌ی پارێزگای سنه‌وه کاره‌با بگه‌یه‌ننه ھه‌رێمی کوردستان، له ئێستاشدا بڕی 300 مێگاوات کاره‌با به‌که‌مترین تێچوو بۆ سلێمانی دابین بکه‌ن، ده‌شتوانن له داھاتوودا ئه‌و بڕه کاره‌بایه بگه‌یه‌ننه 900 مێگاوات.
بە پێی نووسینی ماڵپەڕی پوک مێدیا ، ھاوکات "سالار حسامه‌دین" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای سلێمانی له لێدوانێکی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاند: رێکه‌وتن و پێداویستییه‌کانیان ئاماده کردوه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئێرانه‌وه کاره‌با بۆ ھه‌رێم دابین بکه‌ن، به‌ڵام ھێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتنی کۆتایی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ھاورده‌کردنی کاره‌با، له دوو رۆژی داھاتووشدا ده‌گه‌نه بڕیاری کۆتایی.