بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کاڵا لەسنوری باشماخی کوردستان ئاڵووێر کرا
سنوری فەرمیی باشماخی مەریوان تەنیا سنوری ترانزیتیی کوردستانە کە ئەمساڵ بڕی زیاتر لە یەک ملیاردو ١٥١ ملوێن دۆلار کاڵا لەو سنورەوە ترانزیت کراوە.
سنوری فەرمیی باشماخی مەریوان تەنیا سنوری ترانزیتیی کوردستان و یەک لە گرینگترین سنورە فەرمییە زەوینیەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دێتەئەژمار کە گومرگەکەی لەمەڕ ترانزیت، هەناردەکان، کاروباری موسافری و بەڕادەیەکی بەرچاویش لەبواری هاوردەکان، چالاکە.
بەرپرسی گشتیی گومرگی کوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێری ئیرنادا وتی: ئاستی ترانزیت و گواستنەوەی کاڵا لەسێ مانگی ڕابردوو لەو گومرگە بەبەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوەیە لەساڵی ڕابردوودا لەباری کێشەوە کە٥٠٤هەزار و٢١٢ تۆن بووە ١٥ لەسەت کەمی کردووە.
رەحمانی پور وتی: لەباری بەهای دۆلاریش کە لەسێ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوودا یەک ملیاردو١٦٠ملوێن و٦١٠ هەزار دۆلار بوو، یەک لەسەت کەمی کرد.
گومرگی پارێزگای کوردستان بە لق و بنکە چالاکەکانی لەسنە، باشماخی مەریوان، سەیرانبەندی بانە، راژەکاریی گومرکی دەخاتە بەردەست چالاکوانانی ئابوری.