ئەندامێکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: بایکۆت و گەمارۆ کارناکاتە سەر ئێران
ئەندامی ژووری بازرگانیی سلێمانی ، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە وڵاتێکی مەزن و بەهێز ناوبرد و وتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تواناو بارستاییەی کە ئێران هەیەتی، بایکۆت وگەمارۆ کارناکاتە سەری.
"وەسفی خەلیل ئیسماعیل" لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، وتی: دەسەڵات و توانای ئێران لەئاستی نێودەوڵەتی و بازرگانیی جیهانی، ڕاستییەکەو ئەوە تەنانەت بۆ وڵاتانێکی وەک ئەمریکا کە دوژمنی ئێرانیشە، دەرکەوتووە.
ناوبراو ئاماژەی کردە سیاسەتەکانی ئێران بۆ داکۆکی لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی و وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبواری ئابوریی ناوخۆیی داکۆکی لە کەرتی تایبەت دەکاو بەرهەم هێنەرانێکی بەهێزی هەیە، لەو ڕووەوە دەکرێ بگوترێ کە ئابورییەکەی ئەوەندە بە دەرەوە نەبەستراوە.
ناوبراو وتیشی: تەنانەت ئەگەر پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ دەورووبەردا بەتەواوەتی دابخرێ، ئەو وڵاتە بەسەرنجدانی ئەو توانا مەزنەی هەیەتی دەتوانێ ئابورییەکەی لەناوخۆ بەڕێوە ببا.
ئەو چالاکوانەی کەرتی کشت و کاڵی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی کردە پتانسێل وتوانای کشت و کاڵیی ئێران و وتی: ئێران لەبەشی کشت و کاڵیش زۆر پێشکەوتووە، بەجۆرێک کە نەک هەر پێویستیی خۆی دابین دەکاو خۆبژیو بووە، بەڵکوو بەرووبوو و بەرهەمەکانی هەناردەی گشت وڵاتانیش دەکا.