متمانە بەخشینی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بە دەوڵەتی تازە
پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دانیشتنێکی بەڕێوە برد بە مەبەستی متمانەبەخشین بە وەزیرەکانی کابینەی حکومەتی تازەی ھەرێم و دەنگی متمانەی دا بە وەزیرە پێشنیار کراوەکان.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی پوشپەڕ ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی ژولای پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەک دا دەنگی متمانەی دا بە وەزیرە پێشنیار کراوەکانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی تازەی ھەرێمی کوردستان.
بە پێی ئەو ھەواڵانەی کە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاو بوونەتەوە، ڕادەی بە دەست ھێنانی دەنگی متمانەی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی بەم چەشنەیە:
١_ مەسرور مەسعود موستەفا بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ٨٨ دەنگ
٢_ قوباد جەلال حیسامەددین تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ٧٣ دەنگ
ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە ناوی پاڵێوراوی وەزیری سامانە سروشتییەکان نەدراوەتە پەرلەمان و مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە کە پاڵێوراوی ئەم پۆستەش لە داھاتوویەکی نزیک دا یەکلایی دەکرێتەوە.
پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پشکی پارتی دیموکراتە.