جه‌بار یاوه‌ر: ده‌بێت کۆتایی به بوونی هێزی حزبی بهێنرێت
تهمووز 13, 2019 05:55 Asia/Tehran
یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوخۆ یەکێکە لە کارە هەرە لەپێشینەکانی ناو بەرنامەی کابینەی نوێی حکوومەت، جه‌بار یاوه‌ر، بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەو هەنگاوە بە گرنگ ناودەبات، چونکە پێیوایە لە ئەگەری یەکنەگرتنەوەی هێزەکان، چارەنووسی کوردستان زۆر باش نابێت.
هاوکات رۆمیۆ هه‌کاری، ئه‌ندامی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش یەکنەخستنەوەی پێشمەرگە بە هۆکارێک دەزانێت بۆ جددی نەبوونی هاوپەیمانان لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە.
لە سەردەمی کابینەی هەشتەمدا پرۆگرامێکی هاوبەش لە نێوان هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چاکسازی راگەیەندرا، بەشێک لە پرۆگرامەکە جێبەجێکراوە و ئەو بەشەشی کە پەیوەستە بە یەکگرتنی هێزەکان بۆ کابینەی نوێ مایەوە.