هەوڵی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەند کردنەوەی یاسای پاوانی چەک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365507-هەوڵی_پەرلەمانی_کوردستان_بۆ_پەسەند_کردنەوەی_یاسای_پاوانی_چەک
پەرلەمانی هەریمی کوردستان خەریکی لێکدانەوەی پرۆژە یاسای هاوپێوەند بە پاوانی چەک لە دەستی دەوڵەت و وەرگرتنەوەی هەموو چەکەکان لە دەست خەڵکە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2019 16:10 Asia/Tehran
  • هەوڵی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەند کردنەوەی یاسای پاوانی چەک

پەرلەمانی هەریمی کوردستان خەریکی لێکدانەوەی پرۆژە یاسای هاوپێوەند بە پاوانی چەک لە دەستی دەوڵەت و وەرگرتنەوەی هەموو چەکەکان لە دەست خەڵکە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، عۆسمان کەریم جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند کە پەرلەمان خەریکی لێکدانەوەی پرۆژە یاسای پاوانی چەک و پەرلەمان هەوڵ ئەدات کە ئەم پرۆژە یاسایە بە گوێرەی دابینی قازانج وبەرژەوەندی خەڵکی هەرێم،دیاری وپەسەند بکات.

ئەو گوتیشی کە بە گوێرەی ئەم پرۆژە یاسایە بوونی هەرچەشنە چەک بەبێ ئیزننامە لە دەستی کەسان و شارومەندان بە هەر ناو ونیشانیک نایاسایی بووە و لەم ڕێگاوە بۆ پاکتاوکردنی کۆمەڵگای هەرێم لە چەک و دواهاتەکانی بوونی چەک لە نێوان خەڵک دا هەوڵ ئەدەن. هەروەها ڕایگەیاند کە بەگوێرەی ئەم پرۆژە یاسایە هێزەکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و کاروباری نێو خۆیی و ئاسایشتی هەرێم، ئەرکمەند دەبن کە دوای کۆتایی ساعەتی کارو ئیشی خۆیان ئەوچەکانەی بە شێوەی یاسایی بەدەستیانە، بگەڕێنەوە بۆ ناوەندی تایبەت بە خۆی و دوای گەڕانەوە بۆ شوێنی خزمەت و ئەنجام دانی ئەرکی خۆیان ئیزنی هەڵگرتنی چەکیان هەیە. عۆسمان کەریم گوتیشی کە وەزارەتی کاروباری نێو خۆی هەرێمیش ٦ مانگ لەمەوبەر مۆڵەتێکی شەش مانگەی بۆ شارومەندانێک کە چەکییان هەیە،دیاریکردبوو و ئەم شارومەندانە ئەرکمەندن لەم ماوەیە دا چەکی خۆیان ڕادەستی کاربەدەستانی هاوپێوەند بەم بابەتە بکەن و هەر ئێستا ٢ حەوتە تا کۆتایی ئەم مۆڵەتی شەش مانگە ماوەتەوە.